Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 10:36

كۆشكی سپی وادەی بڕیاری ترەمپ لەبارەی ئێران ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە وادەی بڕیاردانی كۆتایی دۆناڵد ترەمپی لەبارەی بەشداریكردن لە جەنگی دژی ئێران ئاشكرا دەكات.

كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیار لەسەر هاتنە نێو جەنگ بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەدات.

سەبارەت بە بڕیارە چاوەڕوانكراوەكەی ترەمپیش، كارۆلین لیڤیت گوتی: هیچ كەس بە هەڵوێستی سەرۆك ترەمپ سەبارەت بە ئێران سەرسام نەبێت، چونكە كاتێكی زۆر و هەوڵێكی باشی بە ئێران دا بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێكی دبلۆماسی، بەڵام لە كۆتایی ئەمە نەكرا.

گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان، گوتی: تا ئێستا هەلێكی لەوشێوەیە نییە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران.

راشیگەیاند: هەموو جیهان بۆچۆنی هاوشێوەیە لەگەڵ سەرۆك ترەمپ كە نابێت ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت. جەختیشی كردەوە كە سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ بەرقەراربوونی ئاشتییە لە تەواوی جیهان.

لە كۆتاییدا كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا نەشی شاردەوە كە ئێرانییەكان داوایان كردووە بێنە ئەمەریكا بۆ گفتوگۆكردن و راگرتنی جەنگ، بەڵام بۆچوونی ئێمە روونە كە دەبێت ئێران بێ مەرج خۆی بەدەستەوە بدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.