Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 18:31

هێرشێكی دیكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ئاشكرای دەكات كە ژمارەیەك مووشەكی دیكە لە ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەكەیان كراون و جەختیش دەكاتەوە كە ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی سەرجەم مووشەكەكان.

سوپای ئیسرائیل سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئامادەكاریمان كردووە بەرپەرچی سەرجەم ئەو مووشەكانە بدەینەوە كە كەمێك پێش ئێستا لە خاكی ئێرانەوە ئاراستە كران.

ئاماژەی بەوەش دا كە زەنگی ئاگاداركردنەوە لە هەریەك لە شارەكانی كرمل و حەیفا و جۆلان و جەلیل لە ئیسرائیل لێدراوە.

سەرچاوەیەكی سەربازیی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كە لە هێرشەكەی ئەمجارەدا 10 بۆ 15 مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل كراون.

ڤیدیۆ.. تێپەڕینی مووشەكەكان لە ئاسمانی ئیسرائیل

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.