Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 18:31

هەڵوێستی رووسیا لەبارەی بەشداریكردنی ئەمەریكا لە جەنگی ئیسڕائیل و ئێران

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (كرملین) رایدەگەیەنێت، بڕیاری بەشداریكردنی ئەمەریكا لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەبێتە فراوانبوونی جەنگەكە و شەڕێكی هەرێمی هەڵدەگیرسێنێت.

دیمیترۆ بیسكۆف گوتەبێژی كۆشكی كرملین ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانەی بەشداریكردنی لە دیداری سان پترسبۆرگ گوتی: ئەگەر ئەمەریكا بڕیاری هاوكاریكردنی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بدات، ململانێكان فراوانتر دەبێت و شەڕەكە هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە.

گوتیشی: ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆكی چین قسەی كردووە و هەردوولا هاوڕابوونە لەسەر ئەوەی هەوڵەكان چڕ بكرێتەوە بۆ نێوەندگیری و راگرتنی جەنگ.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی كۆشكی كرملین لەكاتێكدایە كە دەنگۆ هەیە بەمزووانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیار لەسەر هاتنەنێو شەڕ و هاوكاریكردنی ئیسرائیل بدات بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە پووتین سەرۆكی رووسیا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "ئێستا زیاتر لە 600 پسپۆڕ و زانای رووسی لە دامەزراوەی ئەتۆمی بوشهیر لە ئێران كار دەكەن و كارەكانیشیان جێناهێڵن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.