ئیسپانیا پێشنیارێکی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكرده‌وه كه ئاڕاسته‌ی ناتۆ كراوه بۆ خەرجکردنی 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ پێداویستییە بەرگرییەکان کە چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو رابگەیەنرێت و بە "ناعەقڵانی" ناوی برد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیران، له وه‌ڵامی نامه‌ی مارک روتی سکرتێری گشتیی ناتۆ، پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند: ئیسپانیا له ئیستادا ناتوانێت پابەند بێت بە ئامانجێکی دیاریکراوی خەرجکردنی زیاده به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له بەرهەمی ناوخۆیی لە كۆبوونه‌وه‌ی لوتکەی هەفتەی داهاتووی ناتۆ لە لاهای.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویی كردووه‌ته‌وه: زۆربەی هاوپەیمانەکانی ئەمه‌ریکا لە ناتۆ هاوڕان بۆ پشتگیریکردنی داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا کە 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی له بودجه‌ی گشتی بخرێته سه‌ر پێداویستییە بەرگریەکانی ناتۆ.
جێی سه‌ره‌نجه: لە سەرەتای مانگی حوزەیران، سوید و هۆڵەندا رایانگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە پێداویستییه به‌رگرییه‌كانی ناتۆ په‌ره پێبده‌ن و پشتگیریی پێشنیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.