حكوومەتی عێراق لەگەڵ هێز و لایەن و گرووپە چەكدارەكان رێككەوتووە لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل دوورەپەرێز بن و بە هیچ شێوەیەك بەشدار نەبن.
كەناڵی (عەرەبییە) لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق گواستییەوە: حكوومەتی عێراق لەگەڵ هێز و لایەن و گرووپە چەكدارەكان رێككەوتووە لەسەر ئەوەی عێراق لە شەڕ و ململانێ هەرێمییەكان دوور بخەنەوە بەتایبەت لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا.
بڵاویشی كردەوە: حكوومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپ و لایەنەكان رێككەوتووە بەهیچ شێوەیەك خاكی عێراق بۆ هێرشكردن و ناردنی مووشەك بەكار نەهێنرێت.
هەروەها بڵاوی كردەوە: هێز و لایەنەكان پابەندی خۆیان بە بڕیارەكە و پاراستنی سەروەری خاكی عێراق دووپات كردۆتەوە. بەڵێنیشیان داوە هیچ كار و چالاكییەك نەكەن كە ببێتە هۆكاری زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.