Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 09:42

دۆناڵد ترەمپ: ئێران داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ ئەمەریكا كردووە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا ئەمشەو چوارشەممە ئاشكرای كرد، ئێران داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ ئەواندا كردووە، جەختیشی كردەوە كە رەنگە داواكەیان قبووڵ بكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: بیرۆكەی نوێم لە بارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران هەیە و كەمێكی دیكە لە ژووری فریاكەوتنی كۆشكی سپی كۆبوونەوەمان هەیە و بیرۆكەكان دەخەمەڕوو.

گوتیشی: ئێران داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی لە ئەمەریكا كردووە، ڕەنگە داواكەیان قبووڵ بكەین و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بكەین.

سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی هاتنە نێو جەنگ دژی ئێرانی نەداوە، بەڵام جەختی كردەوە كە پێشتریش گوتوویەتی نابێت ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.