کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ره‌ت كرده‌وه و رایگه‌یاند: ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی حوزه‌یران، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی عێراق له وه‌ڵامی ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان نابێت و له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
عیماد جەمیل ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له سه‌رجه‌م ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له شاره‌كانی عێراق رۆژانه رێکارەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و تاوەکو ئێستا هیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم کارەکانی کۆمسیۆندا دروست نەبووە و هیچ بڕیارێك نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.
عیماد جەمیل جەختی لەوەش کردووه‌ته‌وه: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 2025-11-11، ئەنجام دەدرێت كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.