بەتالیۆنی ژینگەپارێزیی بارزان وەرزی ڕاوکردنی ماسی لە دەڤەرەکە رادەگەیەنێت، هۆشداریی توندیش دەداتە ئەو کەسانەی سەرپێچیی رێنماییەکان دەکەن.
لە راگەیەنراوەکەی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان هاتووە: لە دوای هەڵهاتنی خۆری رۆژی شەممە 21ـی حوزەیران، راوکردنی ماسی لەو شوێنانەی کە راو تێیاندا ئازادە، دەست پێ دەکاتەوە، تەنیا بەکارهێنانی ئەو تۆڕانە رێگەپێدراوە کە قەبارەیان دوو پەنجە و نیو (تبل و نیڤ) و گەورەتر بێت.
ژینگەپارێزیی بارزان جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەکارهێنانی هەر رێگەیەکی دیکەی نەگونجاو کە زیان بە ماسی، رووبار و ژینگە بگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، ژینگەپارێزیی بارزان داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان و راوچییەکان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن و هۆشداری دەدات "هەرکەسێک پابەند نەبێت، بە تووندی سزا دەدرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.