گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نامەیەکی تایبەتی لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە.
ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی رایگەیاند؛ گرنگترین بابەت کە دەست بە قسەکانم بکەم لەم کۆبونەوەیەدا بابەتی مووچەیە".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، پێش دوو ڕۆژ نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
پێشەوا هەورامانی لەبارەی دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.