Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 17:30

ئەنجوومەنی وەزیران دۆخی ئەمنی ناوچەکە تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و جگە لە دۆخی ناوچەکە، پرسی لێخۆشبوونی سزای هاتوچۆ و دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات.

رۆژی چوارشەممە 18ـی حوزەیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لەسەر سێ تەوەری جیاواز گفتوگۆ دەکات.

بەگوێرەی راگەێینراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی؛ "لە بڕگەی یەكەمدا دوایین دۆخی ناوچەكە و شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێ"

بەدەر لە دۆخی ئەمنی بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران پرسی درێژکردنەوەی  لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە تاوتوێ بکات و هاوکات بەدواداچوون بۆ پرسی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتی یەک لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.