Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 09:17

بۆ یەکەم جار لە شەش ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ئیسرائیل نیشتەوە

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل پلانێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی بە هۆی هەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لە وڵاتانی دیکە سەرگەردان ببوون دەست پێ کردووە و یەکەم گرووپ لەم هاووڵاتییانە ڕۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەیەک گەیشتنە فڕۆکەخانەی بێنگۆریۆنی ئەم وڵاتە.

بەڕێوبەرایەتیی فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەم ئۆپەراسیۆنە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ و بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکان و لێکدانەوەی دۆخی ئاسایشی ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت و بە پلەی یەکەم گرینگی بە پاراستنی هاووڵاتیان و ستافی فڕۆکەوانی و فڕۆکە مەدەنییەکان دەدەن.

ئیسرائیل بەنیازە لە  چوارچێوەی ئەم پلانەدا، لانیکەم 150 هەزار هاووڵاتیی ئیسرائیلی لە سەرانسەری جیهانەوە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیلدا هاتووە، یەکەم گەشتی گەڕانەوەی هاووڵاتیان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە قوبرسەوە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بێنگۆریۆنی ئیسرائیل.

حکوومەتی ئیسرائیل ڕۆژی هەینیی ڕابردوو و پاش دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ڕاگەیاندنی دۆخی ئاوارتە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە، گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت و قوتابخانەکانی داخست.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.