سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمشەو سێشەممە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵ 14ی ئیسڕائیلی گوتی: ئێران پلانی داڕشتبوو هەموو مانگێك 300 مووشەك دروست بكات، واتە لە ماوەی 6 ساڵدا 22 هەزار مووشەكی دروست دەكرد ئەمەش یەكسانە بە دوو مووشەكی ئەتۆمی.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە چاوپێكەوتنەكەدا گوتی: سوپای ئیسڕائیل لە ماوەی تەنیا 5 رۆژدا دۆخەكەی سەروژێر كردەوە و ئێستا كۆنتڕۆلی ئاسمانی ئێرانی كردووە.
گوتیشی: ئیسڕائیل تا ئێستا لە پلانەكانی بۆ لەناوبردنی فەرماندە سەربازی و زانا ئەتۆمییەكانی ئێران سەركەوتوو بووە.
هەروەها گوتی: دوای جەنگی ئێران رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاستی جیاواز دەبینن كە هەرگیز پێشتر نەبینراوە.
نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش دا: ئێران پەلە پەلی دەكرد بۆ گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی، بۆیە ئێمەش پەلەمان كرد لە هێرشكردنە سەری.
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل راشیگەیاند: ئێران پلان داڕشتبوو مانگانە 300 مووشەك دروست بكات، واتە لە ماوەی 6 ساڵدا 22 هەزار مووشەكی بەرهەم دەهێنا، ئەمەش یەكسانە بە دوو مووشەكی ئەتۆمی.
نەتانیاهۆ دانی بەوەش دانا كە هەوڵیانداوە لە ماوەیەكی كەمدا تەواوی توانا مووشەكییەكانی ئێران لەناو ببەن، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە هەمووی لەناو ببەن.
جەختیشی كردەوە كە لە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن تاكو بەتەواوی مەترسی مووشەك و چەكی ئەتۆمی ئێران لەناو دەبەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.