Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 12:36

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو (شیخە بشیر فرحان) هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیماڕات لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.

هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردایەتیی ئیماراتی ڕاگەیاند لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا.

بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.