نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغدا رەتی دەكاتەوە فەرمانبەرەكانیان خاكی عێراقیان جێهێشتبێت بەهۆی شەر و پێكدادانەكانی ئیسڕائیل و ئێران.
سەمیر غەتاس گوتەبێژی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند: دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە فەرمانبەری نووسینگەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان عێراقیان جێهێشتووە و بەرەو كوێت رۆیشتوون، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
راشیگەیاند: نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دوای بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكان لە نیۆیۆڕك، هەفتەی رابردوو گەڕاوەتەوە و ئێستا لە بەغدایە.
گوتەبێژی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختیشی كردەوە كە سەرجەم نووسینگەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە كاری خۆیان بەردەوامن و فەرمانبەرانیان دەوامی ئاسایی دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.