Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 14:00

سوپای پاسداران دەڵێت ناوەندی هەواڵگری سوپا و مۆسادمان کردە ئامانج و ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سوپای پاسداران دەڵیت ناوەندی هەواڵگری سەربازی سوپای ئیسرائیل "ئامان" و بنکەی سەرەکی مۆسادمان کردووەتە ئامانج و ئێستا لە ئاگردا دەسووتێن، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئێران ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی کردووەتە ئامانج.

رۆژی سێشەممە 17ـی حوزەیران، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیدا؛ "سەرباری ئەوەی ئیسرائیل سیستمی دژە ئاسمانی زۆر پێشکەوتووی هەیە، توانیمان ناوەندی هەواڵگری سەربازی سوپای ئیسرائیل "ئامان" و بنکەی سەرەکی مۆساد لە تەلئەڤیڤ بە ئامانج بگرین، ئێستا ئەو ناوەندانە لە ئاگردا دەسووتێن".

لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو دوو ناوەندە هەستیارەی وڵاتەکەی بدات، رایگەیاند؛ هێرشەکانی ئێران تەنیا ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی کردووەتە ئامانج.

مۆساد دامەزراوەی هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیلە و ساڵی 1949، نزیکەی ساڵ و نیوێک دوای دامەزرانی وڵاتی ئیسرائیل بە ئامانجی پاراستنی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکان دامەزراوە.

ئامان" بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، سێیەمین دامەزراوەی هەواڵگری ئیسرائیلە کە بە بڕبڕەی پشتی هەواڵگری دەستەی گشتی هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل دادەنرێت. ئەرکی ئەو دامەزراوەیە کۆکردنەوە و هەڵسەنگاندنی زانیارییە هەواڵگرییەکانە بۆ ئەوەی بیانخاتە بەردەستی فەرماندە سەربازییەکانی ئەو" وڵاتە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.