Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:18

ترەمپ: نامەوێت چەکی ئەتۆمی لە ئێران ببینم

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەوە کارێکی گەمژانە بوو کە ئێران رێککەوتنەکەی واژۆ نەکرد، ئێستاش درەنگ نییە و دوا دەرفەتیان پێدەدەم بۆ رێککەوتن، جا یان رێککەوتنەکە واژۆ دەکات یان رووداوێک روودەدات.

ئەمرۆ سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی جی 7 گوتی: من 60 رۆژ دەرفەتم دا بە ئێران بۆ ئەوەی بگەین بە رێککەوتن، بەڵام ئەوان گوتیان نا بۆیە ئەوە دەر ئەنجامەکەی بوو.

سەرۆکی ئە،مریکا دەڵێت، زووبێت یان درەنگ لە کۆتاییدا ئێران دەبێت بە پێشنیازەکەم رازیبن و رێککەوتنەکە هەر دەکرێت.

ترەمپ لە بارەی رێکنەکەوتنی ئێران و راژۆ نەکردنی پێشنیارەکەی گوتی: ئەوە کارێکی گەمژانەبوو دەبوایە ئێران راستەوخۆ بە پێشنیازەکەم رازیببێت و واژۆی بکات.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە هۆکاری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران داو گوتی: نامهەوێت چەکی ئەتۆم لە ئێران ببینم، لە هێرشەکان بەردەوامیمان دەبێت تا دڵنیا دەبینەوە لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی نییە.

ترەمپ لەبارەی دواین هەلی رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەڵێت "ئێران یان رێککەوتنەکە واژۆ دەکات یان رووداوێک روودەدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.