سەدان هاووڵاتی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق گردبوونەتەوە بۆ پشتگیریكردنی ئێران لەبەرامبەر هێرشەكانی ئیسڕائیل.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی عێراق، بەشی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی گردبوونەتەوە ئەندامی كەتائیبی حزبوڵا و شەهیدان و نوجەبائن و لەنزیك بەرزەپردی بەغدا خۆپیشانیان دەست پێ كردووە.
لەنێو گردبوونەوەكەدا هاووڵاتییان هوتاف دژی ئیسڕائیل دەڵێنەوە و پشتگیری بۆ ئێران دووپات دەكەنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چوار رۆژە شەڕی مووشەكی و ئاسمانی لەنێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستی پێ كردووە و تا ئێستا لە هەردوولایەن سەدان كەس كوژراون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.