سوپای پاسداران هۆشدارییەكی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی شاری تەلئەڤیڤی ئیسڕائیل كرد و داوای لێ كردن هەر ئێستا شارەكە چۆڵ بكەن.
سوپای پاسداران لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند: داوا لە خەڵكی تەلئەڤیڤ دەكەین لە زووترین كاتدا شارەكە جێبهێڵن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش دا: ئامادەكاری تەواومان هەیە بۆ جەنگی ماوە درێژ و فراوان لەگەڵ ئیسڕائیل.
ئەم ئاگادارییەی سوپای پاسداران لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ دووشەممە یسڕائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل داوای لە خەڵكی تاران كردبوو شارەكە چۆڵ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.