Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:05

بنیامین نەتانیاهۆ جیاوازیی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێڵی ئاسمانی ئیسڕائیل بەتەواوی كۆنتڕۆلی ئاسمانی تارانی كردووە و لە سەركەوتنی یەكجاری نزیك بووینەتەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لەمیانەی سەردانێكی بۆ بنكەی هێڵێ ئاسمانی تەل نووف هاوشان لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆكی ئەركان، رایگەیاند: بە وردی و چڕی بۆردومانی بنكە و بارەگا ئەتۆمی و سەربازییەكانی رژێمی ئێران دەپێكین، بە پێچەوانەوە رژێمی ئێران هاووڵاتییانی مەدەنی دەكاتە ئامانج.

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل راشیگەیاند: تاڕادەیەكی زۆر لە ئامانجەكانمان نزیك بووینەتەوە كە ئەویش لەناوبردنی مەترسییەكانی چەكی ئەتۆمی و مووشەكە بالیستیكییەكانی ئێرانە.

نەتانیاهۆ هەروەها پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئێران كرد و گوتی: دواتان لێ دەكەین لە بارەگا و شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەكان دووربكەونەوە بۆ ئەوەی سەلامەت بن.

ماوەی چوار رۆژە هێرشەكان مووشەكی و ئاسمانییەكان لەنێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستی پێ كردووە، ژمارەی قوربانییەكانیش لە هەردوولا تا دێت زیاتر دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.