Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 16:20

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕینی دارایی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی راگه‌یاند  

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزه‌یران، نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بۆ رای گشتیی جیهان رایگەیاند: ئەمساڵ بەرنامەی یارمەتییە مرۆییە جیهانییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە بەهۆی "خراپترین بڕینی دارایی کە تا ئێستا ڕووی لە کەرتی مرۆیی کردووە".

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) زیاتر ڕوونیکردەوە: پلانە نوێیەکەی ساڵی 2025 کە تێچووی 29 ملیار دۆلارە، لە چاو ئەو 44 ​​ملیار دۆلارەی کە سەرەتا راگەیەندرا بۆ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی وڵاتانی جه‌نگ زۆر كه‌مه.

‌ هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: پلانه‌ داراییه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ گشتگیره‌كان لە مانگی کانوونی دووەمدا دەستیپێکرد و ئەولەویەتێکی ته‌واو درایه‌ وڵاتانی هه‌ژار و گیرۆده‌ بوو به‌ جه‌نگ كه‌ ڕێژه‌كه‌ی به‌ 114 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

 

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.