Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:18

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزه‌یران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا:  سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی تایبەت و دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی خەڵک و سەرکردایەتیی ئیمارات دووپات کردەوە.

لای خۆیه‌وه‌، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات، سڵاو و ڕێزی سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.