Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 14:55

سوپای ئیسرائیل: 120 سەکۆی هەڵدانی مووشەکی ئێرانمان لەناو بردووە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنیت کە توانیویانە بە تەواوەتی ئاسمانی تاران بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و یەک لەسەر سێی سەکۆ مووشەکییەکانی ئێرانیشیان لەناو بردووە.

رۆژی دووشەممە 16ـی حوزەیران، ئیفی دیفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند؛ "توانیومانە یەک لەسەر سێی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی رژێمی ئێران لەناو ببەین".

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت؛ "لە سەرەتای شەڕەکەوە 120 سەکۆی هەڵدانی مووشەکی زەوی بۆ زەوی ئێرانمان لەناو بردووە" و دەشڵێت؛ "لە شەوی رابردووەوە 20 سەکۆی هەڵدانی مووشەکمان لەناو بردووە".

ئیفی دیفرین راشیگەیاند کە ئەوان سەرکەوتوو بوون لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی تاران و دەشڵێت؛ "ئەمڕۆ هێرشمان کردووەتە سەر چەندین ئامانجی دیکە لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.