Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 16:21

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا کرد

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتووی بۆ خواست.

رۆژی دووشەممە 16ـی حوزەیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم".

لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و ئاتیلا تۆس؛ "سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست".

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا؛ "کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.