Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 09:48

کەشناسی: ئێوارە ئەگەری خۆڵبارین هەیە و پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی دەڵیت ئێوارەی ئەمڕۆ بایەکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان هەڵدەکات و ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە.

رۆژی دووشەممە 16ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵیت پلەی گەرما لە نێوان سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی؛ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوور و ناوەراستی هەرێمی کوردستان".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵیت؛ "ئەمڕۆ پلەی گەرما لە نێوان 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت.

لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاندووە؛ "رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەیانی تۆزێکی سووک دەبێت و دوای نیوەرۆ لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم چالاک دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە نێوان دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دابەزێت.

ئەمڕۆ بەرزترین و نزمترین پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەن:

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان :40 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.