بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەكشەممە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە بەهۆی هێرشەكانیانەوە رژێمی ئێران لەناوبچێت، چونكە بەتەواوی لاواز بووە.
نەتانیاهۆ بۆ تۆڕی هەواڵی (فۆكس نیوز) گوتی: رەنگە بەهۆی هێرشە سەربازییەكانی سوپای ئیسڕائیل رژێمی ئێران بەیەكجاری لەناوبچێت.
گوتیشی: ئێستا كاتی ئەوەیە گەلی ئێران بڕیار بدات راپەڕین بكات یاخود نا، چونكە رژێمی ئێران زۆر لاواز بووە.
هەروەها گوتی: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ لەناوبردنی هەڕەشەكانی ئێران كە بریتین لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەكە بالیستییەكان.
نەتانیاهۆ راشیگەیاند: ناوەستین تا هەڕەشە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل بەتەواوەتی لەناو دەبەین.
نەشی شاردەوە كە فڕۆكە ئەمەریكییەكان هاوكاریانن بۆ خستنەخوارەوەی درۆنە ئێرانییەكان.
لە كۆتاییدا سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل جەختی كردەوە كە زانیارییان هەبوو ئێران پلانی داڕشتبوو بەشێك لە چەكە ئەتۆمییەكانی بداتە حوسییەكان بۆ لەناوبردنی ئیسڕائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.