Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 02:51

سودانی داوا لە لایەنە شیعەکان دەکات تێکەڵ بە شەڕی ئیسرائیل و ئێران نەبن

کوردستان TV
100%

عێراق داوا لە لایەنە شیعەکان دەکات نەچنە شەری نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئێرانیش بەڵێنی داوە عیراق نەکاتە بەشێک لەو شەڕە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە لایەنە شیعەکانی راگەیاندووە: "بەهیچ جۆرێک پەیوەندیان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران نەبێت و عێراق بەشێک نییە لەو شەڕە".

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن لە راپۆرتێکی تایبەتدا بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەتی عێراق لەگەڵ چەند لایەنێکی شیعە کۆ بووەتەوە و داوای کردووە هیچ لایەنێک پەیوەندی بە شەری نێوان ئێران و ئیسرائیل نەبێت، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر عێراق دروست نەبێت.

سەید شوهادە گوتەبێژی فراکسیۆنی کاتعیب ڕایگەیاند: "شەڕی ئیسرائیل و ئێران شەری مووشەکییە و هێزەکانی ئێمە سەربازین بۆیە چونە ناو شەر لەلایەن ئێمەوە هیچ گۆڕانکارییەک دروست ناکات و سودمان نابێت".

بەرپرسێکی باڵای عێراقیش بە فرانس پرێسی رایگەیاندووە: "داوامان لە ئێران کرد هیچ شوێنێکی تایبەت بە ئەمریکا لە عێراق نەکاتە ئامانج بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل، ئێرانیش بە داواکارییەکە رازیی بووە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.