Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 12:22

سوپای ئیسرائیل: کۆگای مووشەکەکانی ئێرانمان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە لەناوبرد

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا هێرشی فڕۆکەکانی بۆسەر چەندین کۆگا و سەکۆی هەڵدانی مووشەک لە رۆژئاوای ئێران بڵاوکردەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل رایگەیاند؛ کاتژمێرێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی سەکۆی هەڵدانی مووشەک و کۆگاکانی مووشەکی ئێرانمان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنا.

 

کەناڵی تیلیگرامی سوپای ئیسرائیل دوو ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە کە لە رێگەی درۆنی چاودێرییەوە گیراون و دەریدەخات فڕۆکە جەنگییەکان چەند ناوەندێک لەسەر زەوی دەکەنە ئامانج.

 

هاوکات سوپای ئیرائیل راشیگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ حەوت درۆنی ئێرانییان لە ئاسمانی تەلئەڤیڤ و حەیفا خستووەتە خوارەوە.

 

شەڕی ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە رۆژی سێیەم و شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشێکی چڕی بۆ سەر چەندین پارێزگای ئێران دەستپێکرد و ژمارەیەک بنکەی سەربازی و پاڵاوگە و کۆگای نەوتی کردە ئامانج، لە وەڵامدا ئێران زیاتر لە 150 مووشەکی رەوانەی ئیسرائیل کرد و بەشێک لە مووشەکەکان توانیان سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل تێپەڕێنن.

 

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئێران چەیەکی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 10 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە کە چواریان منداڵن و 200 کەس بریندار بوون و 35 کەسی دیکە بێسەروشوێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.