Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 10:03

ترەمپ: ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ئێران نەبوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی دوێنێ شەو نییەو ئەگەر ئێران بیر بکاتەوە هێرشمان بکاتە سەر ئەوا بە توندترین شێوە وەڵامی دەدەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەو هێڕشانەوە نەبووە کە دوێنێ شەو کراوەتە سەر ئێران.

سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی ئاگادار کردەوە لە هەر هێرشێک بۆسەر وڵاتەکەی و گوتی، هەر هێرشێک بکەنە سەر ئەمریکا لەلایەن هێزە سەربازییەکانمانەوە بە شێوەیەک وەڵامتان دەدەینەوە هەرگیز نەتان دیبێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی بڵاوکراوەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، دەتوانین بە ئاسانی رێککەوتن بکەین لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە خوێناوییە.

ئەم گوتانەی ترامپ دوای ئەوە دێت دوێنێ شەو ترەمپ گوتبوی "دەبێت شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بووەستێندرێت".

دوێنێ شەو ئیسرائیل توانیان وەزارەتی بەرگری ئێران و چەندین کۆگای چەک لە هێرشێکی ئاسمانیدا بکەنە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.