كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر گرژی و شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل له ئاستی وڵاتانی جیهاندا به‌رده‌وامه، له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌دا ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ئێران ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه به‌رامبه‌ر سنوورداركردنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆیه تووشی ئه‌م دۆخه بووه‌ته‌وه .
كۆشكی ئیلیزێ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی حوزه‌یران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: زانیاری‌یان هه‌یه كه ئێران نزیك بووه‌ته‌وه له دروست كردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كه ده‌كرێت كاره‌سات له ناوچه‌كه دروست بكات، بۆیه له ئێستادا ئێران پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له سه‌روه‌ری خاكی خۆی بكات و دژی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی رژێمی ئێران بووه‌ستێته‌وه.
ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌وان خوازیاری شه‌ڕ نین و به‌هیوان هه‌ردوولا دان به‌خۆیاندا بگرن و كاردانه‌وه‌ی تووندتر نه‌نوێنن، چونكه شه‌ڕ بژارده‌یه‌كی باش نییه له‌م دۆخه‌دا و پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ره‌زامه‌ندی خۆی پیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.