Erbil 31°C یەکشەممە 04 تشرینی یەکەم 02:46

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵگرانی پاسه‌پۆرتی عێراقی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بن و بیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ ڕۆژەیان پێ دەدرێت.

ئه‌مڕۆ شەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت لە فەرمانگە و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانی تورکیا، لە پەیوەندیی بەردەوامدا بووین بۆ ئەوەی بە ڕێگەی وشکانی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بکرێ بە تایبەت ئەوانەی ڤیزایان نییەتا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوردستان. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌: لە قوناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیەدا، توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی 300 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 50 کەس بە هەماهەنگی و هاوکاری بەرپرسانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل - خابوور تووانرا بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ سنووری هەرێمی کوردستان و تا شاری هەولێر پاسیان بۆ دابین کرا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووه‌: بە سوپاسەوە لە ڕێگەی کونسوڵگەری گشتیی تورکیا لە شاری هەولێر، ئاگادار کراینەوە، کە هەموو هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنی بۆ تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ ڕۆژەی پێ دەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.