له كاردانه‌وه‌ی شه‌ڕی دوو ڕۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و تاوتوێی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیان كرد .
ئه‌مڕۆشه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، یۆری ئۆشاكۆڤ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێرانیان كرد و پووتین سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووه كه كراونه‌ته سه‌ر ئێران.
یۆری ئۆشاكۆڤ له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا راشیگه‌یاندووه:، پووتین به تره‌مپی راگه‌یاندووه، دۆخی نێوان ئێران و ئیسرائیل مایه‌ی نیگه‌رانی قووڵه و به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌م.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ردوو سه‌رۆك " پووتین و تره‌مپ" به باشیان زانیووه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل په‌نا بۆ بژارده‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ ببرێت.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رووسیا ئاشكراشی كردووه: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پووتین ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه بۆ نێوه‌ندگیریی و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌نێوان ئیران و ئیسرائیل.
جێی باسه ، دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، 13ـی حوه‌زه‌یرانی 2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ پێی نایه قۆناغی بڕیاردان بۆ هێرشكردن، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری ڕاپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجیی لەنێو خاکی ئێران‌دا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ی باڵای ئێران له‌و هێرشانه‌دا به ئامانج گیران و كوژران.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی حوزه‌یران، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا 78 کەس کوژراون و 320ـی دیکە بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.