Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:44

پارێزگاری ته‌ورێز: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە تەورێز 31 کەس کوژراون و 55ـی دیکە بریندارن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە 14ـی حوزەیران، بەهرام سەرمەست، پارێزگاری تەورێز رایگەیاند: "بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 31 کەس کوژراون، کە لەو ژمارەیە 30 کەسیان هێزی ئەمنی و سەربازی بوون و ئەوی دیکە کارمەندی مانگی سووری ئێرانی بووە" .

پارێزگاری تەورێز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هەر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 55 کەس بریندار بوون کە برینی هەندێکیان قورسە، جگه‌ له‌وه‌ ئیسرائیل 19 بنکە و ناوەندی تەورێزی بۆردومان کردووە.

بەهرام سەرمەست، پارێزگاری تەورێز راشیگه‌یاندووه‌: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 31 کەس کوژراون و 55 کەسی دیکە بریندار بوون.

بەهرام سەرمەست بۆ میدیاكانی ئێران ئاشكراشی كردووه‌:، ئیسرائیل 19 ناوچەی لە هەموو پارێزگاکەدا کردووەتە ئامانج کە لەو ژمارەیە 12 ئامانجان لەناو شاری تەورێز بوونه‌.

روونیشی كرده‌وه‌:  ئەو شوێنانەی بە ئامانج گیراون، بەشی زۆریان ناوەندی سەربازی بوونه‌ له‌ شاره‌كه‌دا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.