Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 14:56

منداڵێکی شەش ساڵان لە رووباری باڵەکایەتی خنکا

کوردستان TV
100%

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە 14-6-2025 منداڵێک لە رووباری باڵەکایەتی خنکا  كه‌ بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت كردن له‌ مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر روویان له‌ ناوچه‌كه‌ كرد بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگری شارستانی سۆران به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند:  دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی خنکان لە رووباری قوبەی گەڵاڵە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت منداڵێک لە رووبار خنکاوە دەستبەجێ تیمەکانمان تەرمی منداڵەکەیان لە رووبار دۆزیەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کرا.

محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە کوردستان تیڤی راگەیاند: تەرمی منداڵێک ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گەیەندراوه‌ته‌ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان، بەناوی (محەمەد سۆران سەلیم) كه‌ تەمەنی 6 ساڵه‌ و لە رووباری گەڵاڵە خنکاوه‌ .

راشگه‌یاندووه‌: ئەم خانەوادەیە بە مەبەستی گەشت و سەیران لە مامزاوەی شاری هەولێر روویان لە ناوچەکە کرد بوو، دوای ئەوەی منداڵەکە دەچێتە ناو رووبار بەداخەوە خنکاوە .

 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو:  تەرمی منداڵه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی توێکاری پزیشکی و لێکۆڵینەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران نێردراوه‌ و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەلایەن پۆلیسی ناوچەکە کراوەتەوە.

پەیامنێر: کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.