Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 21:53

ئیسڕائیل: لە ئەنجامی هێرشەكانی ئێران 40 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل 40 كەس بریندار بوون.

سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەمشەو ئێران 100 مووشەكی ئاراستەی خاكی ئیسڕائیل كرد.

بڵاویشی كردەوە: بەشی زۆری مووشەكەكان بەر لەوەی بگەنە نێو خاكی ئیسڕائیل خرابوونە خوارەوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی هێرشەكان بەشێوەیەكی گشتی 40 هاووڵاتی ئیسڕائیلی بریندار بوون.

سوپای ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی مووشەكەكان ژمارەیەك باڵەخانە لە تەلەڤیڤ و ناوچەكانی دیكە زیانیان بەركەوتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.