Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:06

هێرشەكانی ئیسڕائیل بەردەوامە.. لە تاران دەنگی تەقینەوەی دیكە بیسترا

کوردستان TV
100%

هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامن و كەمێك پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە تارانی پایتەخت بیستراوە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە رۆژئاوای تاران بیستراوە و پێدەچێت هەر درێژەی هێرشی فڕۆكەكانی ئیسڕائیل بێت بۆ سەر ئەو وڵاتە.

سەرلەئێوارەش بەهەمانشێوە دەنگی تەقینەوەی گەورە لە شاری هەمەدان بیسترابوو و چەند ناوچەیەكی سەربازی شارەكە لەلایەن فڕۆكەكانی ئیسڕائیلەوە كرابوونە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی مووشەكی و ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ كرد و تێیدا ژمارەیەك شوێنی تایبەت لەناوخۆی ئێران كرانە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوەكان لە ناوخۆی ئێرانەوە، لە ئەنجامی هێرشەكان تا ئێستا زیاتر لە 80 كەس كوژراون و لەنێویاندا 20 سەركردەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێران هەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.