رۆژنامەی (نیۆیۆڕك تایمز)ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل كوژراوە.
رۆژنامەكە لەسەر زاری چەند سەرچاوە ئێرانییەكان گواستوویەتییەوە: كوژرانی ئیسماعیل قائانی پشتڕاستكراوەتەوە و چووەتە ریزی ئەو فەرماندە باڵا سەربازییانەی كە لە هێرشەكانی ئەمڕۆ هەینی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران كوژراون.
پێشتریش كوژرانی حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران و چەند فەرماندەیەكی دیكەی سەربازی ئێران لە ئەنجامی هێرشەكان راگەیەنرابوو.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل دوای ئەنجامدانی هێرشەكان رایگەیاندبوو: بەشێك لەو فەرماندانەی ئێران كوژراون كە هەڕەشەبوون بۆ سەر ئیسڕائیل.
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەشدابوو كە فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی بەشێك لەو دامەزراوانەی بۆردومان كردووە كە یۆرانیۆمی تێیدا دەپیتێنرا بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.