Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 08:18

عێراق سكاڵا دژی ئیسڕائیل تۆمار دەكات

کوردستان TV
100%

عێراق بڕیاریداوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵا دژی ئیسڕائیل تۆمار بكات بە تۆمەتی بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رێگەی بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئیسڕائیل ئاسمانی عێراقی بەزاندووە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناوچەكەدا، ئەمەش پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەكگرتووەكانە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لە ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە دەسەڵاتەكانی دژی ئیسڕائیل بەكاربهێنێت و رێگری بكات لە دووبارەكردنەوەی ئەم پێشێلكارییانە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویان كردۆتەوە، لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، سێ مووشەك لەنێو خاكی عێراق كەوتوونەتە خوارەوە، یەكێك لە مووشەكەكان لە پارێزگای دیالە كەوتۆتە خوارەوە و نەتەقیوەتەوە، دووانەكەی دیكە لە پارێزگای زیقاڕ كەوتوونەتە خوارەوە و چوار مەتر زەوییان قووڵ كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.