Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:06

ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی بەپەلە كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی بڕیاری دا، هەر ئەمڕۆ هەینی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.

كۆبوونەوە بەپەلەكەی ئەنجوومی ئاسایش لەسەر داوای ئێران بووە و هەردوو وڵاتی رووسیا و چین پشتگیرییان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە كردووە.

تا ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە، بەڵام چاوەڕان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسڕائیل هێرشی مووشەكی و ئاسمانی كردە سەر ئێران و تێیدا ژمارەیەك شوێنی تایبەت لە ناوخۆی ئێران كردە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەكانیش نزیكەی 20 سەركردەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێرانی كوژراون لەنێویاندا فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.