Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەوەستاوە

کوردستان TV
100%

سەرەڕای هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، بەڵام تا ئێستا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاساییە و نەوەستاوە.

كەریم سمكۆ پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێی راگەیاندین: دوابەدوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوچۆی گەشتیاری و بزاوتی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران نەوەستاوە.

راشیگەیاند: بەڵام لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە لە دەروازەكە جموجۆڵی بازرگانی بەشێوەیەكی بەرچاو سستی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

هەروەها رایگەیاند: لە بەیانییەوە هاتوچۆی گەشتیاری چوون بۆ وڵاتی ئێران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زۆر سستە، لەبەرامبەریشدا هاتنەوەی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوەش دا: ئەو گەشتیارانەی لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان لە هەرێمی کوردستانەوە روویان لە ئێران کردبوو، بەهۆی ئەم بارودۆخ و گرژییانەوە بەر لە تەواوبوونی وادەی خۆیان خاکی ئێران جێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە.

جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن هەرێمی كوردستان و ئێرانەوە بڕیار لەسەر داخستنی سنوور نەدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.