Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 23:16

وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیامێك لەبارەی ئەو قوتابییانە بڵاو دەكاتەوە كە لە ئێران دەخوێنن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەیامێك لەبارەی ئەو قوتابییانە بڵاو دەكاتەوە كە لە وڵاتی ئێران دەخوێنن و تێیدا سەرپشكیان دەكات لە گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، جەختیش دەكاتەوە كە گەڕانەوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت "بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکەدا روو دەدات، پابەندین بە  پاراستنی گیانی قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن".

وەزارەتەكە لەبارەی ئەو قوتابییانە ئەم بڕیارانەی دا: قوتابییانی هەرێمی کوردستان كە لە ئێران دەخوێنن، سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان لە ئەمرۆوە تاکو (2025/7/1) و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخەکە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختیش دەكاتەوە كە لە كاتی گەڕانەوەی ئەو قوتابییانە، ئەو ماوەیان وەک ماوەی مانەوە لە وڵاتی ئێران بۆ هەژمار دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.