هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە، كەمێك پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە شاری هەمەدان لە باكوری رۆژئاوای ئێران بیستراوە.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لەنزیك بنكەی سەربازیی ئاسمانی (نووزە) لە هەمەدان بیستراوە، پێدەچێت بەشێك بێت لە هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشە مووشەكی و ئاسمانییەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر تاران و شارەكانی دیكەی ئێران بەردەوامی هەیە و تا ئێستا دەیان ئامانجی ستراتیژی ئەو وڵاتە كراونەتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەكانیش چەندان بەرپرسی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێرانی كوژراون و بەشێك لە بنكە ئەتۆمییەكانیش خاپوركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.