Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران بڵاو كردەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوەكەدا رایدەگەیەنێت "سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له‌ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ين".

راشیگەیاند "ئه‌م پێشهاتانه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى".

سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژە بەوەش دەكات "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه‌ خراپتر ده‌كات".

هەروەها رایدەگەیەنێت "له‌م كاته‌‌ هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه‌ بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه‌ زياتر په‌ره‌ نه‌ستێنن و تا زووتره‌ ڕێ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه‌ بگيرێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.