پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی کەریم شنگالی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکە دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.