Erbil 31°C یەکشەممە 04 تشرینی یەکەم 18:32

نرخی زێر بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 371 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 700 دینار خەمڵێندراوە".

بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 371 دۆلاری ئەمەریکییە.

عەبدوڵا ئەکرەم سەبارەت بە دیاری نەکردنی نرخی مسقاڵی زێڕی عەیارە 24 دەڵێت: بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆڵاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقە.

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 = 695،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 = 663،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 = 568،000

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.