ئەمریکا سزای بەسەر پێنج رێکخراوی خێرخوازی و رێکخراوێکی مافی مرۆڤ سەپاند بە تۆمەتی هاوکاریی کردنی چەکدارانی حەماس.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی گەنجینە ئەمریکا رایگەیاند: ئیدارەی ترەمپ سزای بەسەر رێکخراوێکی مافی فەلەستینی و 5 ریکخراوی خێرخوازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا سەپاند بە تۆمەتی هاوکاری کردنی چەکدارانی حەماس.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گوتی، ئەو هاوکارییانەی دەبوایە بگەنە هاووڵاتیانی فەڵەستین، بەڵام هاوکارییەکان بەتەواوەتی نەگەیشتوون و زۆرینەی بەشی ئەو هاوکارییانە دراونەتە چەکدارانی حەماس.
مایکل فۆلکندەر جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت: "رێکارەکانی ئێمە بۆ ئەوەیە ئەو هاوکارییانە رابگرین کە دەگاتە هێزە تیرۆرستییەکانی وەک و حەماس و زۆری دیکە، ئەو هێزە تیرۆرستیانە هەمیشە رێکخراوی لەو شێوەیە دروست دەکەن بۆ گەیاندنی هاوکاریی بە هێزەکانیان و گواستنەوەی پێداویستییە سەربازییەکانیان".
مایکل فۆلکندەر گوتی، ئەم مانای ئەوە نییە هیچ هاوکارییەک نەگاتە فەلەستین، ئێمە رێگە بەهاوکارییە مرۆییەکان دەدەین، بەڵام دەبێت لەلایەن رێکخراوی باوەڕ پێکراوە بێت بۆ ئەوەی دڵنیابین هاوکارییەکان بە خەڵکی مەدەنی ئەو وڵاتە دەگەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.