دوای له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی رووسیا و ئۆكراینا له‌ڕێگه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی شاندی باڵای هه‌ردوو وڵات له دانوستانەکانی ئیستانبوڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دیلەکانی خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵی ئاڵ‌وگۆڕیان پێکرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2025 ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه: وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگه‌یاندووه: وەک پیشاندانی نیازباشی بۆ رێككه‌وتنی ئاشتیی لە ئاکامی به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ، سەربازە دیلەکانی خوار تەمەنی 25 ساڵی لە ئۆکراینا وەرگیرانەوە.
وەزارەتی به‌رگریی رووسیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا راشیگەیاندووە: بە نزیکەی هەمان ئەو ژمارەیەی سەربازەکانی خۆیان، ئەوەندە سەربازە دیلەی خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵیی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی کیێڤ کراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هەموو سەربازە رووسییەکان دوای وەرگرتنەوەیان، ڕەوانەی پشکنینی پزیشکی کراون بۆ دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندروستییان.
میدیاكانی نزیك له كرێملن بڵاوییان كردووه‌ته‌وه: لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە ئاڵ‌وگۆڕیان پێکراوە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا هیچ زانیارییەكی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هەر لەم بارەیەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە داوە: سەربازەكانیان ئه‌وانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵیدانه لە رووسیا وەرگرتووەتەوە.
زێلینسكی راشیگه‌یاندووه: لە هەوڵدا دەبن بۆ ئەوەی هەموو سه‌ربازه دیله‌كانی ئۆكراینا بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.