له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، خۆپیشاندانەکان لە شاری لۆس ئه‌نجلس به بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ کۆچبەران و دەستگیرکردنیان بۆ رۆژی سێیه‌م به فراوانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئاژانسی " ئه‌نادۆڵ" ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه: وێڕای ناردنی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ شوێنی خۆپیشاندانەکان لە لۆس ئه‌نجلس، به‌ڵام هێشتان خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و زیاتر پەرەی سەندووە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: لەم سێ ڕۆژەدا بە بەردەوام تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەمنی و خۆپیشاندەراندا هەبووە.
میدیاكانی نزیك له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه: لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا ، دوێنێ 8ی حوزه‌یران، 300 پۆلیسی گاردی كۆماری له هێزی پاسەوانی نیشتمانی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەران ڕەوانەی لۆس ئه‌نجلس کراوون، جگه له‌وه ترەمپ هەڕەشەی ناردنی هێزی زیاتریشی کردووە له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندانه‌كان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانەکانی لۆس ئانجلێس به چڕی به‌رده‌وامن دژ بە سیاسەتەکانی حکوومەتی دۆناڵد تره‌مپ، لەبارەی کۆچبەران كه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری دەستگیرکردنی کۆچبەرە نایاساییەکانی داوه له وڵاته‌كه‌دا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس، هەرچەشنە گردبوونەوەیەکی لەم شێوەیەی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكای بە نایاسایی راگەیاند و هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێ کردن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.