Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 06:32

رۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی: ئێران بە نهێنی تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی ئەنجامداوە

کوردستان TV
100%

رۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی ئاشكرای كردووە، چەند رۆژێك پێش ئێستا ئێران لە چەند ناوچەیەكی نهێنی سەربازی لە ناوخۆی وڵاتەكەی تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی ئەنجامداوە.

رۆژنامەی (گیرۆسلیم پۆست) زانیاری لەلایەن دەزگای مۆساد پێگەیشتووە كە ئێران لە رێگەی چەند تەقینەوەیەكی بچووكی نیترۆن، چەكی ئەتۆمی تاقیكردۆتەوە، تاقیكردنەوەكەش بۆ مەبەستی سەربازی بووە نەك پیتاندن بۆ دەستكەوتنی وزە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە تاقیكردنەوەكە لە كاتێكدا ئەنجامدراوە كە ئێران خەریكی دانوستان بووە لەگەڵ ئەمەریكا بۆ رێككەوتن سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی وڵاتەكە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە ئێران تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی لە چەند شوێنێك لەناوخۆی وڵاتەكەی ئەنجامداوە نەك تەنیا شوێنێكی دیاریكراو.

رۆژنامەكە هەروەها ئامادەیی خۆی پێشانداوە بەڵگەكان پێشكەش بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی ئێران كە بە "پێشهاتی مەترسیدار" وەسفی كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.