Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

واشنتن کۆمەڵێک سزای بەسەر تاراندا سەپاند و ئێرانیش بە دوژمنکارانەی ناودەبات

کوردستان TV
100%

ئەمەریکا 30 کەسایەتیی و دامەزراوەی پەیوەست بە گواستنەوەی پارەی نەوتی فرۆشراوی ئێرانی خستە ناو لیستی رەشەوە و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش بە هەوڵێکی دوژمنکارانە و نا یاسایی وەسفی دەکات.

 

رۆژی یەکشەممە 8ـی حوزەیرانی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سزاکانی وەزارەتی خەزێنەی ئێرانی دژی چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەست بە گواستنەوەی پارەی نەوتی فرۆشراوی وڵاتەکەی بە "نایاسایی و پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان" وەسفکرد و گوتی؛ "ئەمە دوژمنایەتی قوڵی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران پێشان دەدات".

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا 30 دامەزراوە و کەسایەتی پەیوەست بە گواستنەوەی پارەی ئێرانی خستە ناو لیستی رەشەوە و رایگەیاند؛ "ئەو دامەزراوە و کەسایەتییانە بەشێکن لە تۆڕێکی بانکیی سێبەر کە پارەی نەوتی فرۆشراوی ئێران دەگوازنەوە".

 

سکات بەسنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند؛ "سیستمێکی سێبەری بانکیی ئێران کە شادەماری ئەو رژێمەیە بۆ گواستنەوەی پارەی نەوتی و گواستنەوە و دابینکردنی پارە بۆ ئەو چالاکییانەیان کە دەبنە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی".

 

ئەو سزا نوێیانە بەپێی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێکراون کە بە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" بۆسەر ئەو وڵاتە ناو دەبرێت، هەرچەند کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵدەدات ئەو گوشارانە بە ناکاریگەر لەسەر ئابوورییەکەی پێشان بدات، بەڵام وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت، ئێران بەهۆی سزاکانەوە لە زۆربەی بوارەکاندا رووبەڕووی تەنگژەی قووڵ بووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.