Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 18:13

کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و سبەی ئەگەری تاوەباران هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و موبەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزببێتەوە و دەشڵێت، سبەی لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە.

رۆژی یەکشەممە 8ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت پلەی گەرما نزیکەی دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی دەڵێت؛ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . و پلەی گەرما لە نێوان یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی دووشەممە 9ـی حوزەیران، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى تاوە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، درەنگانی شەوی دووشەممە خێرایی با زیاد بکات و دەشڵێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.